برێت مەکگۆرک: حەیدەر عەبادی راست ناكات تا ئێستاش شەڕی دژی داعش کۆتایی نەهاتووە
برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانییەکە لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی (سکای نیوز)دا رایگەیاندووە، بارودۆخی شەڕی دژی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) باش نییە، چونکە ”هاوپەیمانان بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەوێ ئامادە نین“.
برێت مەکگۆرک هەروەها رایگەیاندووە، تا ئێستا شەڕی دژی داعش کۆتایی نەهاتووە و کاری لەپێشینەشمان بەردەوامبوونە لە شەڕی دژی ئەو رێکخراوە.
هەرچەندە لە رۆژی 10/12/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی هاتنی داعشی لە وڵاتەکەی، راگەیاند، بەڵام داعش ناوە ناوە کردەی تیرۆریستی لە عێراق ئەنجام دەدات و هێرش دەکاتە سەر هێزە عێراقییەکان.
باسنیوز