وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ فوئاد مەعسوم کۆ دەبێتەوە

 وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ فوئاد مەعسوم کۆ دەبێتەوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی شاری بەغدای پایتەختی عێراق دەکات و لەگەڵ سەرۆک کۆمار کۆ دەبێتەوە.



بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، رۆژی یەکشەممە 21/1/2018، مەولود چاویشئۆغڵو، وەیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی، دەگاتە بەغدا.



حەسەن تۆران، جێگری سەرۆکی بەرەوی تورکمانیی عێراقی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، مەولود چاویشئۆغڵو لەگەڵ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکایەتیی پەرلەمان و حکوومەتی عێراق کۆ دەبێتەوە.



هەروەک حەسەن تۆران رایگەیاندووە، جگە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، وەزیری دەرەوەی تورکیا و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق پرسی کێشەی ئاوە هاوبەشەکان، تاوتوێ دەکەن.



باسنیوز
Top