په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان: عەبادی لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنەکاندایە

 په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان: عەبادی لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنەکاندایە
پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێـت، بەشێک لە پەرلەمانتاری پێکھاتە شێعەکان کە سه‌ر به‌ کوتلەکەی (عەبادی)ین، داوای دواخستنی ھەردوو ھەڵبژاردنەکه‌ى عێراق دەکەن، دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆش به‌هۆى نه‌گه‌یشتن به‌ ئه‌نجام، دواخرا.

شیرین ڕەزا، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕايگەیاند:"بەھۆی بایکۆتی لایه‌نه‌ شێعەكان و سونەكان لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا ڕێژەی یاسایی تەواو نەکرا، بۆیە دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی دووشەممە دواخرا بۆ ئەوەی بە ئامادەبوونی سەرجەم پێکھاتەکان دەنگدانی یەکلاکەرەوە بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت".

هه‌روه‌ها، گوتیشی: "پێکھاتە سونەکانی پەرلەمانی عێراق بەھۆی کێشەی ناوچەکانی خۆیانەوە، داوای دواخستنی ھەڵبژاردنه‌کانیان کردووە، بۆیە ئەگەرێکی زۆر ھەیە ھەڵبژاردنەکان بۆ مانگی 12 ی ئەمساڵ دوا بخرێت".

ئاماژەی بەوەشدا، كه‌ ھەموو پێکھاتەکان لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنەکاندان، له‌نێو شیعه‌كاندا کوتلەکەی حەیدەر عەبادی و نوری مالیکی، لەگەڵ ئەوەدان ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان دوابخرێت: "بەڵام ئەوەندەی من بزانم زیاتر حەیدەر عەبادی لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنەکاندایە".










باسنيوز
Top