ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە کۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوەو گفتوگۆ لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە بکات.

ئەمین بەکر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بەدانیشتنەکەی ئەمڕۆ ڕاگەیاند: لەدوای دواخستنی دانیشتنەکەی رۆژی پێنجشەممە، تا ئێستا بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆ دانەنراوە."

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لەکاتژمێری 11:00ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و چاوەڕواندەکرێت باس لە هەڵبژاردنەکانی ئایندەی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەگەری دواخستنی ئەو هەڵبژاردنانە بکرێت.

بڕیارە رۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەشێکی لە حزبە سیاسییەکان داوای دواخستنی وادەی ئەو هەڵبژاردنانە دەکەن.

هەرچەندە لەچەند دانیشتنێکی پێشوودا ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی داوە گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 بکات، بەڵام بەهۆی بایکۆتکردنی فراکسیۆنە کوردیی و سونییەکان، دانیشتنەکان رێژەی یاساییان تەواو نەکردووەو بەڕێوەنەچوون.






خەندان
Top