توركیا هێرشی به‌رپا كرد.. عه‌فرینی كردووه‌ته ئامانج
(ئیبراهیم بڕۆ) هه‌ڕه‌شه‌كانی تورکیا بۆ سه‌ر عەفرین و ده‌ست خستنه كاروباری ڕۆژئاوای كوردستان، هاوكات سیاسه‌تی پەیەدەش له‌وه‌ی ناوچە کوردستانییەکانی رۆژئاوا بکاتە گۆڕەپانی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا به هه‌ڵه ناو ده‌بات و ده‌ڵێ، ده‌بێ به خۆیاندا بچنه‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نووره‌ددین جانیكلی وه‌زیری به‌رگریی توركیا ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ر عه‌فرینی له‌لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌یه‌وه به تۆپبارانكردن له سنووره‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆیته‌رز، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، زریپۆش و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا له گوندی سوجدیجی سنوورییه‌وه، تۆپخانه‌كانی توركیا سنووری شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان بۆردوومان ده‌كه‌ن.
ئه‌م ڕووداوه، ئه‌مه‌ریكای هێناوه‌ته ده‌نگ كه به پشتیوانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ناو ده‌برێ. بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسەکانی هەواڵی راگەیاندووە: ئەو راپۆرتانەی باس لە بۆردوومانکردنی ناوچەی عەفرین لە سووریا (رۆژئاوای کوردستان) دەکەن، ئەگەر راست بن ئەوا دەبنە هۆی ناجێگیرکردنی سەقامگیریی ناوچەکە.
بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا هەروەها دەڵێت: ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین نابێتە هۆکاری پاراستنی ئاسایشی سنووری تورکیا".
ئیبراهیم برۆ كه هاوكات ئەندامی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسەیشە دەڵێت، ''ئێمە لە دژی هەموو هێرشێكی سەربازین بۆ سەر شارە کوردییەکان.. دژ به ڕشتنی خوێنی گەنجێکی کوردین. هه‌ڵبه‌ته دەبێت پەیەدەش بە سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا بچێته‌وه و له چۆنیه‌تیی ئیداره‌دانی ڕۆژئاوای كوردستاندا هه‌ڵه دوای هه‌ڵه نه‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته لایەنە کوردییەکانی دیکەش قبووڵ بکات و رێگەیان پێ بدات له پرۆسەی سیاسیی رۆژئاوادا به‌شدار بن.''
ئه‌نه‌كه‌سه پێشتریش مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ده‌ستوه‌ردانه ناوچەکانی دێرەزۆر و ئەدلب و تل رەفعەت و منبج و رەققە و دێر جەمال و تەبقەوه، له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه ئاكامی باشی نابێ و ئاشكرای كرد، ''چه‌ندان جار داوامان له په‌یه‌ده كردووه شه‌ڕی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن، بەڵام ئەوان مكوڕ بوون و دەیانەویست شه`ری منبجیش بکەن.''
برۆ وێڕای ئه‌وه‌ی به پێویستی ده‌زانێ هێزیكی نیشتیمانی لە سووریا دروست بکرێت، ده‌شڵێ، ''ناکرێت پەیەدە خۆی به تەنیا هێزی له پاراستنی رۆژئاوادا ببینێت و ده‌رفه‌ت به هێز و حزبه كوردستانییه‌كانی دیكه نه‌دات. پێشمەرگەکانی رۆژیش دەتوانن بەرگری لە خاکی خۆیان بکەن، بەڵام په‌یه‌ده رێگە بە گەڕانەوەیان نادات.''
kdp-