له‌ دیاله‌ 140 هه‌زار مریشك به‌هۆى نه‌خۆشى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌وه‌ له‌ناوبران

له‌ دیاله‌ 140 هه‌زار مریشك به‌هۆى نه‌خۆشى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌وه‌ له‌ناوبران
لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ پارێزگاى دیاله‌، له‌دوێنێ پێنجشه‌ممه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌وه‌، نزیكه‌ى 140 هه‌زار مریشكیان له‌ناوبرد.


سه‌رچاوه‌كانى پارێزگاكه‌ ئاشكراى ده‌كه‌ن، كه‌ تیمه‌كانى ڤێتێرنه‌رى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌شاره‌دێی هیبهب له‌باكوورى خۆرئاواى شارى باقوبه‌، ده‌ستیان كرد به‌ له‌ناوبردنى زیاتر له‌ 70 هه‌زار مریشكى كێڵگه‌كانى به‌خێوكردنى په‌له‌وه‌ر.



هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ ژماره‌ى ئه‌و مریشكانه‌ى له‌ كێڵه‌گه‌كانى هیبهب له‌دوێنی و ئه‌مڕۆ له‌ناوبراون، گه‌یشتووه‌ته‌ نزیك 140 هه‌زار مریشك و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌.



شه‌وى ڕابردووش هه‌واڵى یه‌كه‌م حاڵه‌تى مردن به‌هۆى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌وه‌ له‌ شارى به‌غداى پایه‌تخت، به‌هۆى تووشبوونى به‌ ڤایرۆسى ‹H1N1›، بڵاوبووه‌وه‌، نه‌خۆشییه‌كه‌ش له‌ پارێزگاكانى سه‌ڵاحه‌دین، بابل، نه‌ینه‌وا، دیاله‌ و به‌غدا، به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراقه‌وه‌، ڕاگه‌یاندرا.
bas news -
Top