ئه‌مریكا پشتیوانیی له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى عێراق له‌ واده‌ى خۆى ده‌كات

ئه‌مریكا پشتیوانیی له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى عێراق له‌ واده‌ى خۆى ده‌كات


ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پشتیوانیى له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌ واده‌ى خۆیدا ده‌كات، كه‌ بڕیار دراوه‌ له‌ ئایارى 2018 به‌ڕێوه‌ بچێت، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، دواخستنى ده‌بێته‌ پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ پێشێلكردنى ده‌ستوور.



نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ حكوومه‌تى ئه‌مریكا پشتیوانیى له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رن عێراق له‌ واده‌ى خۆیدا، ده‌كات.

هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاندووه‌، كه‌ دواخستنى هه‌ڵبژاردن، ده‌بێته‌ پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و ده‌ستوور پێشێل ده‌كات، هاوكات زیان به‌پێشكه‌وتنی دیموكراىسی له‌ عێراق ده‌دات.


بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئه‌مریكا به‌ڵێن ده‌دات، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش بكات، له‌وانه‌ش له‌ ژماردنى ده‌نگه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و 2.6 ملیۆن ئاواره‌ییه‌ى تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ شاره‌كانى خۆیان.


هاوكات، هاوكارى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى، ده‌نگده‌رانى ئاواره‌ بتوانن ده‌نگ بده‌ن و سیسیتمی ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنیش كارا بكه‌ن.


ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ باشكردنى تواناى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان و پشتیوانیكردنى ده‌نگدان له‌ ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان، هه‌روه‌ها هاوكارى كۆمسیۆن ده‌كه‌ن بۆ داناناى پلانێكى تۆكمه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ 12/ 5/ 2018.


جێی ئاماژه‌دانه‌، لایه‌نه‌ شیعه‌كانى عێراق له‌گه‌ل ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانن له‌ واده‌ى خۆى و لایه‌نه‌ سونه‌كانیش داوا ده‌كه‌ن یه‌ك ساڵ دوا بخرێت.
bas news-
Top