ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا عه‌بادى به‌درۆ ده‌خاته‌وه
محه‌مه‌د سه‌یهوود، سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه، ده‌ڵێت: "لێدوانه‌كانى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان باجی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا زیاتر كردبێت، دوورن له ڕاستییه‌وه". هه‌روه‌ها گوتیشی: "په‌رله‌مان هیچ بۆ بودجه زیاد ناكات، به‌ڵكو لاى حكوومه‌ته‌وه دێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه حكوومه‌ت خۆى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌م كردووه‌ته‌وه و باجى خستووه‌ته سه‌رى، په‌رله‌مانیش ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نییه بڕیارى له‌و شێوه‌یه بدات.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه بودجه‌ى 2018، پێویستییه‌كانى گه‌لى عێراق ده‌سته‌به‌ر ناكات، هه‌روه‌ها داواكاريى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانیش بۆ شایسته داراییه‌كانى پارێزگاكان له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، هه‌رچه‌نده قه‌یرانى دارایی تێپه‌ڕێندراوه و ڕۆژانه زیاتر له چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت و نرخه‌كه‌شى له 70 دۆلار نزیك بووه‌ته‌وه.
bas news-