گوته‌بێژى عه‌بادی: به‌شێكى زۆرى داهاتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌درێته‌وه‌ به‌هه‌رێمى كوردستان

 گوته‌بێژى عه‌بادی: به‌شێكى زۆرى داهاتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌درێته‌وه‌ به‌هه‌رێمى كوردستان
گوته‌بێژى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌هاوبه‌شى ده‌بێت و به‌شێكى زۆرى داهاته‌كانیش بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت.


سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژى نووسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدڕاڵ، ڕای گه‌یاند: "داهاتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ ڕووى گومركه‌وه‌، دۆسێیه‌كی سیادییه‌ و له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكوومه‌تى فیدڕاڵه‌، به‌ڵام به‌شێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هه‌رێم و پارێزگاكانه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ئه‌و ده‌روازانه‌یان تێدایه‌ و به‌شێكیشی ده‌چێته‌ خه‌زێنه‌ى حكوومه‌تى فیدڕاڵ".


باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و ده‌روازانه‌، فیدڕاڵییه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا كارى ته‌كنیكی و كاره‌كانى تر ڕۆڵى گرنگ به‌ده‌ست فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌بێت.


گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدڕاڵ له‌باره‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردوولا له‌یه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه‌.











باسنيوز
Top