فراكسیۆنى گۆڕان ده‌چێته‌ پاڵ لایه‌نه‌ شیعه‌كان و دانیشتنى ئه‌مڕۆ دواده‌خه‌ن

 فراكسیۆنى گۆڕان ده‌چێته‌ پاڵ لایه‌نه‌ شیعه‌كان و دانیشتنى ئه‌مڕۆ دواده‌خه‌ن
په‌رله‌مانى عێراق نه‌یتوانى له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆدا به‌نهێنى ده‌نگ له‌سه‌ر واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى عێراق بدات و دانیشتنه‌كه‌ش دواى كشانه‌وه‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كان و فراكسیۆنى گۆڕان، بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو، دواخرا.


به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا، هاوپه‌یمانى نیشتمانى وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌نگدانى نهێنى له‌سه‌ر واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ ڕۆژى 12/ 5/ 2018 بۆ ئه‌نجامدانى دیاری كراوه‌، كشانه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كه‌ تێكچوو.

له‌دانیشتنه‌كه‌ له‌كۆى 260 په‌رله‌مانتارى ئاماده‌بوو، ته‌نها 123 ئه‌ندام مانه‌وه‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌كاندا، فراكسیۆنى گۆڕانیش بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ى كرد و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه‌ش جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنن له‌ واده‌ى خۆى.


به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو دواخرا، به‌پێی لێدوانى سه‌ركرده‌كانیان، لایه‌نه‌ سونه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ دواخستنى په‌رله‌مانن بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ، یان هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگاكانى نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ دوابخرێت.










باسنيوز

Top