لە پەرلەمانی عێراق هەوڵ بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەدرێت
بەپێی زانیارییەکان، 130 پەرلەمانتار واژۆیان بۆ خستنە دەنگدانی بە نهێنی پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردن کۆ کردووەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارانە هۆکاری بەنهێنی دەنگدانەکەیان بۆ ئەوەیە، تاوەکو هیچ لایەنێک لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا، لایەنەکەی دیکە بە هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردن، تۆمەتبار نەکەن.
بڕیارە رۆژی 12/5/2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەموو شارەکانی ئەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان، بەڕێوە بچێت.
باسنیوز