عامرى و مالیكی بۆ ڕێگه‌گرتن له عه‌بادی له‌یه‌ك نزیك ده‌بنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند: "دواى كشانه‌وه‌ى چه‌ند لایه‌نێكى سه‌ره‌كى له ئیئتیلافه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، هادى عامرى و نوورى مالیكی ده‌ستیان به گفتوگۆكردن كرد".
ئاشكراشی كرد، گفتوگۆى نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه بۆ تێكه‌ڵكردنى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا و ئیئتیلافی فه‌تح، ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌شتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و گفتوگۆكان، به‌رده‌وامن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه، ئیئتیلافی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی عامرى، كشانه‌وه‌ى خۆى له هاوپه‌یمانێتى (نه‌سڕ) به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادى، ڕاگه‌یاند.
bas news-