زەمینلەرزەیەك باشووری عێراقی هەژاند
دەستەی گشتیی ئاووهەوا و زەمینلەرزەی عێراق ئاشكرای كرد زەمینلەرزەكە كاتژمێر ٥:٢٧ خولەكی ئەم ئێوارەیە روویداوە، ناوچەكانی رۆژئاوای شاری عەمارەی گرتووەتەوە.
هاووڵاتیانی میسان و دەوروبەری هەستیان بە زەمینلەرزەكە كردووە، بۆیە رایانكردووەتە دەرەوەی ماڵ و بیناكان، لە ترسی ئەوەی زیانی گیانی لێ بكەوێتەوە.
لە ئەنجامی زەمینلەرزەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتووەتەوە.
لە چەند مانگی رابردوودا زنجیرەیەك زەمینلەرزە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستانیشی گرتووەتەوە.
bas news-