زەمینلەرزەیەك باشووری عێراقی هەژاند

زەمینلەرزەیەك باشووری عێراقی هەژاند
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە زەمینلەرزەیەك بە هێزی ٤.٤ بە پلەی ڕێختەر شاری میسانی باشووری عێراقی هەژاند.


دەستەی گشتیی ئاووهەوا و زەمینلەرزەی عێراق ئاشكرای كرد زەمینلەرزەكە كاتژمێر ٥:٢٧ خولەكی ئەم ئێوارەیە روویداوە، ناوچەكانی رۆژئاوای شاری عەمارەی گرتووەتەوە.


هاووڵاتیانی میسان و دەوروبەری هەستیان بە زەمینلەرزەكە كردووە، بۆیە رایانكردووەتە دەرەوەی ماڵ و بیناكان، لە ترسی ئەوەی زیانی گیانی لێ بكەوێتەوە.


لە ئەنجامی زەمینلەرزەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتووەتەوە.


لە چەند مانگی رابردوودا زنجیرەیەك زەمینلەرزە شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستانیشی گرتووەتەوە.
bas news-
Top