هێشتا 600 داعشی ئەڵمانی لە عێراق و سووریان

 هێشتا 600 داعشی ئەڵمانی لە عێراق و سووریان
داواكاری گشتیی ئەڵمانیا ئاشكرای كرد تا ئێستە 600 هاووڵاتی ئەڵمانی كە چوونەتە ڕێزی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە، لە سووریا و عێراق ماون.


ئەمڕۆ دووشەممە پیتەر فرانك لە وتارێكیدا كە لە مونتەدای "رووخسارە دیموكراتیەكان" پێشكەشی كرد، ئاماژەی دا ئێستە داواكارییەتی گشتیی ئەڵمانیا بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگا ئەمنیەكان خەریكی لێكۆڵینەوەن لە چارەنووسی ئەو 600 چەكدارە تیرۆریستەی داعش كە لە ئەڵمانیاوە چوونەتە عێراق و سووریا.


بەرپرسە ئەڵمانیەكە بە نیگەرانییەوە ئاماژەی داوە كە چەكدارە ئەڵمانیەكان چییان بەسەردێ ئەگەر لە سووریا و عێراق مابن؟ ئایا دەیانەوێ بگەڕێنەوە؟ دەبێ دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا وەڵامی ئەم پرسیارانەی ئامادە كردبێت.


داواكاری گشتیی ئەڵمانیا دووپاتی كردەوە نزیكەی هەزار كەس لە ئەڵمانیاوە چوونەتە سووریا و عێراق، 100 بۆ 150 كەسیان كوژراون، 300 كەسیشیان گەڕاونەتەوە ئەڵمانیا.








باسنيوز
Top