دوو تەقینەوەی بەهێز لە بەغدا روویان دا
دوو تەقینەوەی بەهێز لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق روویان دا و بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس.
تەقینەوەکان سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 15.1.2018 لە گۆڕەپانی تەیەڕان لە ناوەڕاستی بەغدا روویان داوە.
سەعد مەعن، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە میدیاکانی راگەیاندووە، زۆرینەی قوربانییەکان کرێکارن و لەو گۆڕەپانە هەوڵی دۆزینەوەی کاریان دەدا.
بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکان لەڕێی خۆتەقاندنەوەی دوو خۆکوژی تیرۆریست بووە و تا ئێستاش هیچ گرووپێکی تیرۆریستی بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکان رانەگەیەندووە.
وەزارەتی تەندروستی ئامارە سەرەتاییەکانی قوربانییانی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، تا ئێستا 21 کەس کوژراون و 66 کەسی دیکەش بریندارن.
باسنیوز