سه‌در هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌بادى: تایفییه و ده‌یه‌وێت گه‌نده‌ڵكاران بگه‌ڕێنێته‌وه
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌بادى و تۆمه‌تبارى ده‌كات به‌وه‌ى، به هاوپهیمانێتیكردنى له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى تایفیی، هه‌وڵى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران ده‌دات، به‌و بۆنه‌شه‌وه "پرسه‌ى خۆى به گه‌لى عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، سه‌باره‌ت به هاوپهیمانێتیكردنى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ند میلیشیایه‌كی حه‌شدى شه‌عبى، له‌نوێترین ڕاگه‌یاندراویدا كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه، هاتووه: "به‌بۆنه‌ى ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كانه‌وه كه تایفهگهرییانه هه‌وڵده‌ده‌ن جارێكى دیكه گه‌نده‌ڵكاران بگه‌ڕێینه‌وه، پرسه‌ى خۆم به گه‌لى عێراق ڕاهگهیهنم".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه داوایان لێكردووه په‌یوه‌ندی به‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه بكات، به‌ڵام به‌یه‌كجاریی، ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه.
موقته‌دا سه‌در، سه‌رسوڕمانى خۆى ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ى (حه‌یده‌ر عه‌بادی) چووه‌ته نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه، ده‌شڵێت: "وامان ده‌زانى یه‌كێكه له بانگخوازانى نیشتمانیی و چاكسازیی".
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانیی له‌و قه‌واره سیاسییه‌ى عه‌بادى ناكات و ته‌نها پشتیوانیی له‌و لیستانه ده‌كات، كه تایفه‌گه‌رییان تێپه‌ڕاندووه و ئه‌ندامه‌كانى له (تهكنۆقراتى سه‌ربه‌خۆن).
bas news-