سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لەنێو بەغدا دەستگیر كران
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ناوەخۆی عێراق دەستگیركردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەری لە گەڕەكی نیزاڵی ناوەڕاستی شاری بەغدا راگەیاند.
وەهاب تائی راوێژكاری وەزارەتی ناوەخۆ ئاماژەی بەوە دا كە بەپێی راسپاردنەكانی وەزیری ناوەخۆ، بەشی هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیر كردووە.
رۆژ بەرۆژ لە شارە جیاوازەكانی عێراق بەردەوام بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر لە بەرزبوونەوەدایە، زۆربەی مادە هۆشبەرەكانیش لە سنووری ئێرانەوە دەهێندرێن.
bas news-