سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا: لە هەوڵی تیرۆركردن رزگارم بوو
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ریاز عەزاز سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا رایگەیاند كە لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری بووە.
عەزاز ئاشكرای كرد تەقینەوە خۆكوژیەكەی ئەمڕۆی گۆڕەپانی عەدەن بە نیازی تیرۆركردنی ئەو ئەنجام دراوە، بەم هۆیەشەوە چوار كەس لە پاسەوانەكانی كوژراون و بریندار بوون.
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئاماژەی بەوە دا كە ئەو خۆكوژەی ئەمڕۆ خۆی تەقاندەوە، كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەوی كردبووە ئامانج، بەڵام ئەو سەلامەت دەرچووە، هاوكات پاسەوانێكی كوژراوە و سێ پاسەوانی تری بریندار بوون.
جێی باسە بەپێی نوێترین ئامارە سەرەتاییەكان، بەهۆی تەقینەكەوە دوو كەس كوژراون و چوار كەسی تریش بریندار بوون، پێشتریش راگەیەندرابوو كە دوازدە كەس بوونەتە قوربانی.
bas news-