عێراق رێگە بە وەزیری بەرگری بەلجیکا نادات سەردانی ھەولێر بکات
بە پێی زانیارییەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمى كوردستان لە بەلجیکا، وەزیری بەرگری بەلجیکا (سیڤن ڤاندەپوت) نیازی سەردانی بەغدا و ھولێری ھەبووە بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی ھێزە بەلجیکیەکان لەو دوو شوێنە، بەڵام حکوومەتی عێراق رێگەی پێ نه‌داوە، سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.
وه‌ك نوێنه‌ره‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كردووه، به‌و هۆیه‌وه، وەزیری به‌رگرى بەلجیکا بڕیاری داوە سەردانەکەی بۆ عێراق ھەڵبوەشێنێتەوە.
ئەم ڕێكاره‌ى حکومەتی فێدێرالی، بەلجیکای نیگەران کردووە و ھەر بۆیە بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقى لە بەلجیکا بۆ وەزارەتی دەرەوە كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وباره‌یه‌وه به فه‌رمى ڕوونکردنەوە، بدات.
به‌پێی زانیارییه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم كوردستان له به‌لجیكا، ئەم رووداوە کاردانەوەی لە میدیاکانی بەلجیکا بە دوای خۆی ھێنا.
پێشتریش حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدڕاڵ، ڕیگری له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا كرد، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى ئه‌و وڵاته‌ى لێكه‌وته‌وه.