ئەمریکا: عێراق دەوڵەتێکی رووخاوە

 ئەمریکا: عێراق دەوڵەتێکی رووخاوە
حکوومەتی ئەمریکا لیستێک بڵاو دەکاتەوە و تێیدا عێراق بە دەوڵەتێکی رووخاو هەژمار دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (فرانس پرێس)، ئەمریکا بەشێک لە وڵاتانی جیهانی خستووەتە چوار ئاستەوە، کە بەپێی ئاستەکان، داوا لە هاووڵاتییانی دەکات خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئەو ولاتانە، بپارێزن.

لە ئاستی چوارەمی ئاگادارکردنەوەکاندا داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکا کراوە گەشت بۆ وڵاتانی عێراق، ئێران، ئەفغانستان، ئەفریقیای ناوەڕاست، لیبیا، مالی، سۆماڵ، باشووری سوودان، سووریا و یەمەن نەکەن.

هۆکاری ئەو داوایە، هەروەک حکوومەتی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەوەیە، کە ئەو وڵاتانە ناوچەی شەڕن لە جیهان و دەوڵەتی رووخاون، بەو پێیەش ئەمریکا پێی وایە دەوڵەتی عێراق رووخاوە.

ئەو هۆشدارییەی ئەمریکا بە هاووڵاتییانی هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەی بەردەوامی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە هاووڵاتی و سەربازانی ئەمریکی. چەند جارێکیش وێنەی ئاڵای ئەمریکا لە شەقامەکانی عێراق نەخشێندراوە و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەی و میلیشیاکان، رێوڕەسم بۆ سووکایەتیکردن بە ئەمریکا، ساز کراوە.









باسنيوز
Top