شەڕی داعش و حەشد لە حەویجە بەردەوامە

شەڕی داعش و حەشد لە حەویجە بەردەوامە
لە شارۆچكەی حەویجە شەڕی نێوان ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و حەشدی شیعی بەردەوامە، ئەمڕۆ چوارشەممەش دەیان بۆمبی لەلایەن داعشەوە چێندراو پووچەڵ كراونەتەوە.


هێزەكانی حەشدی شیعی رایانگەیاند تەنها ئەمڕۆ دەیان بۆمبی چێندراویان لە حەویجە پووچەڵ كردووەتەوە و دەستیشیان بەسەر چەندین گوللە هاوەندا گرتووە.


میدیای حەشدی شیعی ئاماژە بەوە دەدەن هێزەكانیان بەردەوامن لە كێوماڵكردنی شارۆچكەی حەویجە و گوندەكانی دەوروبەری.


بەپێی بەیاننامەیەكی حەشد، لیوای دووی حەشدی شیعی ئەمڕۆ كێوماڵێكی فرەوانیان لە حەویجە ئەنجام داوە، لە یەكێ لە ماڵەكانی شارۆچكەكە دەستیان بەسەر چەندین گوللەهاوەندا گرتووە.


لەكاتێكدا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران پێش چەند مانگێك پاكردنەوەی تەواوی عێراقی لە چەكدارانی داعش راگەیاند، كەچی بەردەوام چەكدارانی ڕێكخراوە تیرۆریستیەكە لە ناوچە جیاوازەكانی كەركووك و دیالە و ئەنبار هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
bas news-
Top