حزبى ده‌عوه‌ له‌باره‌ى پرۆژه‌یاسای بودجه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ عه‌بادى ده‌گرێت

حزبى ده‌عوه‌ له‌باره‌ى پرۆژه‌یاسای بودجه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ عه‌بادى ده‌گرێت

سه‌رۆكى فراكسیۆنى حزبى ده‌عوه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/ 1/ 2018 ڕای گه‌یاند، پێشێلكارییه‌كى زۆر له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2018دا هه‌یه‌، داواشى كرد، حكومه‌ت بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌ به‌ په‌رله‌مانتاران بدات.

خه‌ڵه‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د، سه‌رۆكى فراكسیۆنى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند: "تێبینی و پرسیارێكى زۆر له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ دروست بووه‌، بۆیه‌ ڕێككه‌وتن كراوه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتكردنى لایه‌نى جێبه‌جێكار كه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌ بدات".


ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌ به‌پێی یاسای 21، هه‌ر پارێزگایه‌ك ده‌روازه‌ى هه‌بێت (50%)ى داهاتى ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ بۆ پارێزگاكه‌ ده‌بێت، به‌ڵام له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ بڕگه‌ى (50%) لادراوه‌، هه‌روه‌ها به‌پێی یاساكه‌، هه‌ر پارێزگایه‌ك نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت، 5 دۆلار له‌هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ده‌بات، به‌ڵام له‌ یاسه‌كه‌ كراوه‌ به‌ (5%) و پارێزگاكه‌ سه‌رپشك ده‌كرێت، یه‌كێك له‌ بژاره‌كان هه‌ڵبژێرێت.



پێشتر، سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڕای گه‌یاند، دانیشتنى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو، چوار یاسای گرنگى تێدا تاوتوێ ده‌كرێت، كه‌ یه‌كێكیان پرۆژه‌یاسای بودجه‌یه‌.
bas news-
Top