هۆشدارییه‌ك له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكاوه‌ له‌ به‌غدا

هۆشدارییه‌ك له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكاوه‌ له‌ به‌غدا

باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، هۆشدارى ده‌داته‌ ئه‌و عێراقییانه‌ى له‌ ئه‌مریكا ده‌خوێنن و بۆ پشووى سه‌رى ساڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق.


به‌پێی ئاگادارینامه‌كه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌میكا له‌ به‌غدا، هه‌ر هاووڵاتییه‌كه‌ى عێراقی، كه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌خوێنێت و به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ربردنى پشووى سه‌رى ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق، ئاگادارى ماوه‌ى به‌سه‌رچوونى پاسه‌پۆرته‌كه‌ى بێت.


ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌بێت پاسپۆرته‌كانیان له‌ ڕێكه‌وتى ڕۆژى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌مریكا، زیاتر له‌ شه‌ش مانگى مابێت بۆ به‌سه‌رچوون، هه‌روه‌ها ڤیزه‌كه‌ى به‌سه‌رنه‌چووبێت و ئه‌و ڕۆژه‌ى ده‌چێته‌ ناو خاكى ئه‌مریكا، كار بكات. به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ جێبه‌جێ نه‌كرابن، ڕێگه‌ى پێنادرێت گه‌شت بكات.


هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى له‌ ئه‌مریكا ده‌خوێنن، ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌ى I-20 یان DS2019 پێبێت و له‌ جانتاى به‌رده‌تسیدا بێت، نه‌ك له‌ جانتاى باركراو، بۆئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر به‌رپرسی نێو فڕۆكه‌خانه‌ داوای كرد، له‌به‌رده‌ستدا بێت.
bas news-
Top