پارێزگایه‌كی عێراق ژماره‌ى پێوانه‌یی له‌هه‌وڵى خۆكوشتن تۆمار ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی زیشكى له ته‌ندروستى زیقار، دوا ئامارى حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتنى له پارێزگاكه له‌ماوه‌ى ساڵى 2017 ڕاگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستى پارێزگاى زیقار، ڕای گه‌یاند: "له ساڵى 2017دا، ته‌نها له پارێزگاى زیقار 122 كه‌س هه‌وڵى خۆى كوشتنى داوه".
ڕوونیكرده‌وه، كه 57 حاڵه‌تیان به مردن كۆتاییان پێهاتووه، به‌ڵام 65 حاڵه‌تیان شكستیان هێناوه.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌شكرد، كه ساڵى ڕابردوو ژماره‌ى خۆكوشتنى پیاوان گه‌یشته 38 كه‌س و ئافره‌تیش 19، گوتیشی: "فشاریی خێزانیی و كۆمه‌ڵایه‌تی هۆكارى سه‌ره‌كى ڕووداوه‌كانى خۆكوشتن، بوون، به‌دواى ئه‌ویشدا لایه‌نی ئابوورى".
جێی ئاماژه‌یه، كه ڕێژه‌ى خۆكوشتن له پارێزگاى زیقار له باشوورى عێراق، له‌چاو ساڵانى پێشوو زۆر زیادیكردووه و ژماره‌ى پێوانه‌یی تۆمار كردووه، له‌نێو حاڵه‌ته‌كاندا پیاوێكى ته‌مه‌ن 40 ساڵ و پیاوێكى تر ته‌مه‌ن 50 ساڵ هه‌بوون، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كچى گه‌نج..
bas news-