"جهلادێكی داعش" له رێگهی بهرتیلهوه له مووسڵ ئازادكرا
بەپێی هەواڵێکی میدیا عێراقییەکان، ئەبو عومەر، موفتیی داعش، کە راستەوخۆ فەتوای کوشتن، دەستبڕین، گوللەبارانکردن و بەردبارانکردنی نەیارانی داعشی دەدا، لە بەرامبەر پێدانی حەوت هەزار دۆلار بە چەکدارە عێراقییەکان، ئازاد کراوە.
ئەبو عومەر، کە بە ریشسپییەکەی داعشیش ناسرابوو، یەکێک بوو لەو کەسانەی دەستی بە خوێنی هەزاران هاووڵاتیی بێ گوناه سوورە و ئازادکردنیشی بە پارە، یەکێکە لە زنجیرەکانی گەندەڵیی ترسناک لە عێراقدا.
زوهێر جبوری، گوتەبێژی میلیشیای حەشدی شەعبی لە مووسڵ بە میدیاکانی راگەیاندووە، هێزێکی هەواڵگریی پۆلیس ئەبو عومەریان لە مووسڵ دەستگیر کردبوو و دواتر بە حەوت هەزار دۆلار، ئازاد کرا.
باسنیوز