دوو تەقینەوە بەغدا دەهەژێنن
نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 4/1/2018 تەقینەوەکان لە گەڕەکی پیشەسازی لە ناوچەی لەتیفییە للە باشووری بەغدا و ناوچەی دەوانم روویان داوە.
تەقینەوەکان بەهۆی دوو بۆمبی چێندراو روویان داوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بوونەتە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی هەشت کەسی دیکە.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و بڵاوبوونەوەی دەیان میلیشیای چەکداری و تیرۆریستی لە شارەکانی عێراق بە تایبەت لە بەغدای پایتەخت، رۆژانە کردەی تیرۆریستی، کوشتن و رفاندنی هاووڵاتییان روو دەدەن.
bas news-