ماكرۆن: ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق میلیشیاكان له‌چه‌ك دابماڵێت

ماكرۆن: ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق میلیشیاكان له‌چه‌ك دابماڵێت
ه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، ڕای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى كار ده‌كات بۆ پشتیوانیكردنى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى میلیشیاكان له‌ چه‌ك دابماڵێت، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، پشتیوانى له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ده‌كات.


ئیمانوئێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، له‌ گوته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م دیپلۆماتكارانى وڵاته‌كه‌یدا، گوتی: "پشتیوانیی حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كى میلیشیاكان دابماڵێت".


ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ده‌بێت پشتیوانى حكوومه‌تى عێراقی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد و بێگه‌رد ئه‌نجام بدرێت و له‌ ئه‌نجامدا وڵات بگاته‌ كه‌نارى هێوربوونه‌وه‌.


باسى له‌وه‌شكرد، كه‌ جه‌نگى ئه‌فغانستان و عێراق هه‌ڵه‌ى زۆرى تێدا كرا و ئه‌وه‌ش وایكرد قاعیده‌ و داعش سه‌رهه‌ڵبده‌ن و نابێت ڕێگا به‌و ماڵپه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییانه‌ بدرێت، كه‌ تیرۆر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.
bas news-
Top