بە ئاگاداریی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق گرێبەستێکی گەندەڵی ئەنجام دەدرێت

 بە ئاگاداریی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق گرێبەستێکی گەندەڵی ئەنجام دەدرێت
پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، کە بە ئاگاداریی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، گرێبەستێکی گەندەڵی لەسەر سامانی گشتیی وڵات، ئەنجام دراوە.



عەبدولئیلاه نائلی، پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، کە لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممە 3/1/2018ـی پەرلەمانی عێراق، بابەتی دەست لەکار کێشانەوەی موتەشەر سامەڕائیی پەرلەمانتار، ”گوماناوی“ بوو.



عەبدولئیلاه نائلی دڵنیایی خۆی لەوە نیشان دەدات، کە دەست لەکار کێشانەوەکە گرێبەستێکی گەندەڵییە و بە ئاگاداریی دەستەی سەرۆکایەتی (سەلیم جبووریی سەرۆک، ئارام شێخ محەمەد و خالید عەتییەی جێگرانی سەرۆک) ئەنجام دراوە.



لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەدا، سەرۆکایەتیی پەرلەمان بابەتی دەست لەکار کێشانەوەی موتەشەڕ سامەڕایی بە ”بەهانەی“ نەخۆشییەوە و دانانی موسەننا سامەڕایی لە شوێنەکەی، خستە بەر باس.



زۆربەی پەرلەمانتاران پێیان وایە ئەو دەست لەکار کێشانەوە و دەست بەکاربوونەی هەردوو سامەڕاییەکە، لە کاتێک دا تەمەنی پەرلەمان تەنیا چوار مانگی ماوە، بۆ خانەنشینبوونی هەردووکیان و وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی بووە.




باسنیوز
Top