فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنی پەرلەمانی عێراقیان دواخست

 فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنی پەرلەمانی عێراقیان دواخست
بەھۆی بایکۆتی هەردوو پێکهاتەی کورد و سوننەوە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: "بەو بودجە رازی نین".

بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە 3/1/2018 (ئەمڕۆ) پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2018، بکات.

ئەردەلان نورەدین، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، بەهۆی بایکۆتکردنی فراکسیۆنە کوردییەکان و پێکهاتەی عەرەبی سوننەمەزهەب، ”پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا“.

ئەردەلان نوردەین هەروەها رایگەیاند، لە پرۆژەیاساکەدا، ”رەچاوی ژمارەی دانیشتووانی کوردستان نەکراوە و ”پرۆژەیاساکە کەموکوڕیی زۆری تێدا بوو“.










باسنيوز
Top