پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکات

 پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکات
لە دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا خوێندنەوە پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق، و چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە دەکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستبکاتەوە بە دانیشتنەکانی خۆی و بەپێی ئەجێندای دانیشتەکە، کە کۆپییەکی دەست خەندان، کەوتووە، لەبڕگەی دووەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی دارایی ٢٠١٨ ی عێراق دەکرێت.

ھەروەھا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیاری ھەمواری یەکەمی یاسای دەزگای ریشەکێشکردنی تیرۆر ژمارە ٣١ ی ساڵی ٢٠١٦ دەکرێت.

لەو بارەیەوە ئەمین بەکر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان بەخەندان-ی راگەیاند "پێدەچێت لە دانیشتنی پەرلەمانی عیراقدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بوجەی ساڵی ٢٠١٨ بکرێت و دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێتەوە".



خەندان
Top