سونەى عێراق به مه‌رج به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانتارێكى عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نێ تا ئێستە هیچ لایه‌نێك به فه‌رمى داواى دواخستنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقى نه‌كردووه، جگه له‌وه‌ى سونه‌كان مه‌رجیان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنى ساڵی 2018دا هه‌یه.
پەرلەمانتار ئه‌شواق جاف ڕاگه‌یاند "تا ئێستە هیچ لایه‌نێك به فه‌رمى داواى دواخستنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقى نه‌كردووه، جگه له عه‌ره‌بی سونه كه مه‌رجى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانیان هه‌یه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه وێران كراون، تا هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه‌ش بكرێت".
هەروەها گوتی "ڕاستیەكەی ئێستە دۆخه‌كه هی ئه‌وه نیه هه‌ڵبژاردن بكرێت".
لەبارەی زیانی هەڵبژارنەوە بۆ كوردیش گوتی له ناوخۆی كوردستاندا كورسییه‌كان دیارن و هه‌ر حزبێكیش نه‌یه‌وێت ئه‌وا حزبێكى دیكه له برى ئه‌و كورسی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام كێشه‌كه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانه، كه دۆخێكى نائاساییان هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌وا به ناشه‌فافى ده‌كرێت و غه‌در له كورد ده‌كرێت.
ڕوونیشى كرده‌وه، كه ئێستە له ناو ماڵی شیعه‌كانیشدا ململانێ هه‌یه و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه په‌رله‌مان ببێته هی ئه‌وانه‌ى چه‌كیان هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا پێشبینییه و پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ساڵی 2018 نه‌كرێ.
bas news-