نه‌جه‌ف ڕازی نابێت فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی ڕاده‌ستى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى بكات
لیژنه‌ى تایبه‌ت به دۆسیه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف، بۆ جارێكى تر ڕه‌تی كرده‌وه فڕۆكه‌خانه‌كه ڕاده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى و ئه‌و بڕه‌ێوه‌به‌ره بكات، كه له به‌غداوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه نێردراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه تایبه‌ته‌كه به میدیاكانى عێراقی ڕاگه‌یاندووه: "لیژنه‌ى تایبه‌ت به دۆسه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ده‌بێت فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان دوور بێت له ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى".
هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه ده‌یانه‌وێت داهاتى فڕۆكه‌خانه‌كه بۆ پارێزگاكه بێت، چونكه : "به پاره‌ى نه‌جه‌ف دروستكراوه، نه‌ك حكوومه‌تى عێراق".
پێشتریش ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌جه‌ف ڕه‌تی كرده‌وه، ئیداره‌ى فڕۆكه‌خانه‌كه ڕاده‌ستى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره بكه‌ن، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، له به‌غداوه دامه‌زرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه دوێنى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى، بۆ دوو مانگى تر، سزاى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى درێژ كرده‌وه، كه ڕێگه به گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نادرێت له‌و فڕۆكه‌خانانه‌وه ئه‌نجام بدرێن.
bas news-