شێخ سائیر به‌یاتى: 950 هاووڵاتى عه‌ره‌بى سونه له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه ڕفێندراون
نوێنه‌رى عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به سونه‌كان له ناوچه‌ى خورماتوو و ده‌وروبه‌رى، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ڕێگه ناده‌ن ئاواره سونه‌كان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه، هاوكات ڕفاندنی هاووڵاتییه سونه‌كانى عه‌ره‌ب و توركمان له‌لایه‌ن گروپه‌كانى حه‌شده‌وه، به‌رده‌وامه.
شێخ سائیر به‌یاتى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/ 12/ 2017 ڕاگه‌یاند: "میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ڕێگه ناده‌ن بۆ ناوچه‌كانى خۆمان كه به (ده‌شتاییه‌كانى به‌یات) ناسراوه، بگه‌ڕێینه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، جارێكى تر ناچاربوون ئاواره ببنه‌وه و ناوچه‌كانیان جێبهێڵن، گوتیشی: "ئێستا نزیكه‌ى 80 هه‌زار خێزانى عه‌ره‌بى سونه له‌ترسى حه‌شدى شه‌عبى و تاوانه‌كانیان، هه‌ڵاتوون".
به‌یانى باسى له‌وه‌شكرد، كه ئه‌وان وه‌ك عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به سونه‌كانى خورماتوو، سوپاسى كورد وپێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، چونكه له "دوو دوژمن ده‌مانپارێزن، داعش و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌گه‌ر كورد نه‌بوایه ماڵ و موڵكه‌كانمان هه‌مووى تاڵان ده‌كرا".
له‌باره‌ى ڕفاندنى هاووڵاتییه سونه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، شێخ سائیر به‌یاتى، گوتى: "تائێستاش ڕفاندن به‌رده‌وامه، سونه‌ى عه‌ره‌ب و توركمان كه‌وتوونه‌ته به‌ر تاوانى ڕفاندن، له‌كاتى هاتى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه تا ئێستا 950 كه‌س ڕفێندراون، توانیومانه 600یان ڕزگار بكه‌ین، له‌به‌رامبه‌ردا نزیكه‌ى 3 ملیار دینارمان داوه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه تائێستاش چاره‌نووسى 350 ڕفێندراوى تریان دیار نییه، ناشزانن له ژیاندا ماون یان كوژراون.
سه‌باره‌ت به دۆخى ناوچه‌كه‌یان، نوێنه‌رى عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو، ڕای گه‌یاند: "دۆخى ئه‌منى زۆر خراپه، له‌هاتنى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه تائێستا خه‌ڵكێكى ۆزر ئاواره‌بوون، ئه‌وانه‌شى گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناتوانن له‌ترسى حه‌شدى شه‌عبى هیچ بكه‌ن و مه‌ترسیش بۆ سه‌ر ژیانیان هه‌یه".
داواشى له‌هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد، بڕیارى ژماره 41ى ساڵى 1976 هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه كه حزبى به‌عس به‌و بڕیاره خورماتووى له كه‌ركووك دابڕى و لكاندى به پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینه‌وه، گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت خورماتوو بخرێته‌وه سه‌ر كه‌ركووك و پاشان بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان".
bas news-