هێزێكی زریپۆشی عێراقی بەرەو باشووری كەركووك دەجوڵێندرێ

هێزێكی زریپۆشی عێراقی بەرەو باشووری كەركووك دەجوڵێندرێ
سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق ئاشكرای كرد هێزێكی فرقەی نۆی زریپۆش بەرەو شارۆچكەی حەویجەی باشووری كەركووك جوڵێندراوە، ئەمەش بەهۆی ناسەقامگیری ئاسایشی ناوچەكە.


سەرچاوەكە بۆ تۆڕی "ئەلحورە"ی عەرەبی ئاشكرای كردووە ئەم هێزانە بۆ لەناوبردنی چەند گرووپێكی چەكداری ڕوو لە ناوچەكە دەكەن، كە شەوانە لە گوندەكانی ئەلبوشاهیر و ئەلبوعەساف ئەملاوی ئەولای شارۆچكەی حەویجە چالاكیان هەیە.


بەگوێرەی سەرچاوەكە، ئەم گرووپە چەكدارانە پاشماوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشن و ماوەیەكە تەنگیان بە هێزە عێراقیەكان هەڵچنیوە. بە ڕۆژ لە زەویە كشتوكاڵیەكان خۆیان حەشار دەدەن و بە شەویش بڵاودەبنەوە.


لەمبارەیەوە یەحیا رەسول گوتەبێژ بەناوی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق رەتی كردبووەوە هێزی سەربازی بەرەو حەویجە جوڵێندرابێت.
bas news-
Top