پیاوە مەترسیدارەکەی داعش لە مووسڵ دەستگیر کرا
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له شارى مووسڵ يه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ى داعشيان ده‌ستگير كرد، كه له كاتى به‌ڕێوه‌بردنى ڕێوڕەسمهكانى به‌ردباران و كوشتنى خه‌ڵكدا له گۆڕه‌پانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وت.
سه‌رچاوه خۆجێيه‌كان له مووسڵه‌وه ئاشكرايان كردووه، ده‌ستگيركردنى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى داعش به هاوكاریى خه‌ڵك بووه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى داعش ناوى "ئه‌بوو عومه‌ر"ه و به ڕيشی سپی و ته‌مه‌نه زۆره‌كه‌یدا ده‌ناسرێته‌وه.
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق ئه‌بوو عومه‌ر به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، يه‌كێك بووه له‌وانه‌ى سزاكانى داعشى به‌سه‌ر دهستگيركراوهكاندا جێبه‌جێ كردووه، هه‌روه‌ها له ڕێوڕەسمی به‌ردبارانكردنى ژناندا به‌شدار بووە.
bas news -