62 سەرکردەی حەشدی شەعبی بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبی جەدید)، 62 سەرکردەی ئەو میلیشیایانە خۆیان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کردووە، کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی 5ـی ساڵی 2018 ئەنجام بدرێت.
سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندووە، کە کۆمسیۆن رەزامەندیی لەسەر بەشداریکردنی ئەو 62 سەرکردەیە و 11 حزبی نوێ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەربڕیوە، کە ەو حزبانە لەلایەن میلیشیاکانەوە دروست کراون.
پێشتر چەندین جار حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، کە نابێ میلیشیا چەکدارییەکان بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و ئەو رێگا بە خۆکاندیدکردنی هیچ سەرکردەیەکی سەربازیی و میلیشیاکان، نادات.
باسنيوز