ئەبوبەکر بەغدادی دەگەڕێتەوە

 ئەبوبەکر بەغدادی دەگەڕێتەوە
رێکخراوی تیرۆریستی داعش رایدەگەیەنێت، کە خەلیفەکەیان دەگەڕێتەوە عێراق.

رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) ناوەڕۆکی بەیاننامەیەکی داعشی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە کوشتنی عەقید فازڵ سەبعاوی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شەریعە لە شارەدێی زاب لەباشووری کەرکووک و کوڕەکەی، راگەیاندووە.

داعش لە بەشێکی بەیاننامەکەدا، ئاماژەی بەوە کردووە، کە ”بەمزووانە“ ئەبوبەکر بەغدادی دەگەڕێتەوە عێراق.

بەغدادی لە ساڵی 2014 و دوای داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی عێراق و سووریا، خۆی وەک خەلیفەی داعش ناساند. تا ئێستا نزیکەی 10 جار سەرچاوە سەربازی و هەواڵگرییەکانی عێراق، رووسیا و ئەمریکا دەنگۆی کوژرانیان بڵاو کردووەتەوە.








باسنيوز
Top