فەرمانی دەستگیرکردنی نزیکەی 50 بەرپرسی باڵای دوو وەزارەتی عێراق دەردەچێت

 فەرمانی دەستگیرکردنی نزیکەی 50 بەرپرسی باڵای دوو وەزارەتی عێراق دەردەچێت
بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و ئیداری، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دەیان بەرۆپرسی باڵای دوو وەزارەتی عێراق دەردەچێت.



بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی (ئەلحوڕە)، ئەو بەپرسانە، کە لە وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆی عێراقی دان، بەھۆی ”گەندەڵی دارایی و ئیداری“ فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە.



ھەروەک ئەو ماڵپەڕە لە زاری ”سەرچاوەکان“یەوە بڵاوی کردووەتەوە، فەرمانی دەستگیرکردنەکە ٤٨ بەرپرسی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق دەگرێتەوە، ھەروەھا ”دەیان کارمەند“ی وەزارەتی ناوخۆش فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە.



چاودێران باس لەوە دەکەن کە هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراقدا و لەم کاتەدا بەشێکە لە بانگەشەی هەڵبژاردن و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە پلە یەک، سەرپەرشتیی ئەو هەڵمەتە دەکات.



عێراق بە یەکێک لە ھەرە گەندەڵترین وڵاتانی جیھان دادەنرێت و ساڵانە ژمارەکانی یەکەمی لیستی گەندەڵترینەکان، دەگرێت.



باسنیوز
Top