دووه‌م منداڵ به‌هۆى ده‌نكه‌ فاسۆڵیاوه‌ گیانى له‌ده‌ست دا

 دووه‌م منداڵ به‌هۆى ده‌نكه‌ فاسۆڵیاوه‌ گیانى له‌ده‌ست دا
فه‌رمانگه‌ى پزیشكى دادوه‌رى له‌ ته‌ندروستى دیاله‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25/ 12/ 2017 دووه‌م حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ست دانى منداڵى به‌هۆى قووتدانى ده‌نكه‌ فاسۆڵیاوه‌، ڕاگه‌یاند.

ناسر سه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پزیشكى دادوه‌رى له‌ ته‌ندروستى دیاله‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، گوتی: "فه‌رمانگه‌كه‌مان دووه‌م حاڵه‌تى مردنى هاوشێوه‌ى وه‌رگرت، كه‌ منداڵێكى ته‌مه‌نى پێنج ساڵان بوو".

ڕوونیكرده‌وه‌، ئه‌و حاڵه‌ته‌، له‌ چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵێك حاڵه‌تى هاوشێوه‌ و دووباره‌بوو، دێت كه‌ هێنراونه‌ته‌ فه‌رمانگه‌كه‌یان.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌، باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ بارودۆخى مردنى منداڵه‌كه‌، نامۆیه‌ و هیچ نه‌خۆشییه‌ك یان ژه‌هراویبوونێكى له‌گه‌ڵدا نه‌بووه‌، گوتیشی: "تیمێكى پزیشكى توێكارییان بۆ ته‌رمى منداڵه‌كه‌ كرد، ده‌ركه‌وت ده‌نكه‌ فاسۆڵیایه‌كی كاڵى قووت داوه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ ده‌نكه‌ فاسۆڵیاكه‌ له‌ناو بۆرى هه‌ناسه‌دانیدا گیریخواردبوو، ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆى خنكاندنى. داواشی له‌دایكان و باوكان كرد، له‌و حاڵه‌تانه‌دا ئاگادارى منداڵه‌كانیان بن.










باسنيوز
Top