سەرۆکی پەرلەمان بەھێزێکی زۆرەوە سەردانی شارێک دەکات

سەرۆکی پەرلەمان بەھێزێکی زۆرەوە سەردانی شارێک دەکات
سەرۆکی پەرلەمان بە ھێزێکی زۆرەوە سەردانی شاری بەسرەی باشووری عێراق دەکات.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، ھێزێکی زۆری سوپا و میلیشیا عێراقییەکان یاوەریی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

ھەروەک ماڵپەڕی (بەغداد پۆست) بڵاوی کردووەتەوە، سەلیم جبووری کاروانەکەی بە زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی پڕ لە چەکدار و سەربازی عێراق، بۆ بەسرە بەڕێ کردووە و خۆیشی بە فڕۆکەیەکی تایبەت و بە پاسەوانیی چەند فڕۆکەیەک، چووەتە شارەکە.

ھەروەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێ، سەدان چەکدار و سەربازی ھێز و میلیشیا عێراقییەکان لەناو ئۆتۆمبێلەکاندان.









باسنيوز
Top