ئیتاڵیا لە عێراق دهكشێتەوە
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جێنتیلۆنی، جەختیکردەوە راستە داعش لەناوچووە، بەڵام ھەڕەشەی تیرۆر ھێشتا لەناونەچووە. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو سەربازانەی لە عێراق دەکشێنرێنەوە رەوانەی نایجیریا دەکرێن بۆ لەناوبردنی قاچاخچی و تیرۆریستانەكانی ئەو ناوچەیە.
پاولۆ جێنتیلۆنی گوتی: "سوپاس بۆ ئەو بەشدارییە گرنگ و کاریگەری ئیتالیا و بە دەستھێنانی دەستکەوتەکانی 2017. داعش لەناوچوو. بەڵام ھەڕەشەی تیرۆر لەناو نەچووە. پێویستە ھەوڵەکانمان بەردەوام بن بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەکانی تیرۆر و رووبەروبوونەوەی ئەو قاچاخچیانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن لە ئەفریقا. بۆ ئەو مەبەستەش ھێزەکانمان لە عێراقەوە دەگوازینەوە بۆ نایجیریا. ئەمە پرۆژەیەکی حکومەتە و دەدرێتە پەرلەمان بۆئەوەی پەسەندی بکات، ئامانج لێی رووبەرووبوونەوەی قاچاخچی و تیرۆریستەکانە لە ئەفریقا".
K24