ئه‌مریكا ترسی له حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه
لەدوای نەمانی داعش لە عێراق، ئه‌مریكا ترسی له حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه و بەشێك لەو گرووپانه‌ی حەشدی شەعبی كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن مەترسین لەسەر ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ماڵپەری فۆكس نیوزی ئەمریكی، ئاماژەی به‌وه كراوه ھەرچەندە بەشێک لە گرووپەکانی حەشدی شەعبی مووچە لە حکومەتی بەغدا وەردەگرن، بەڵام تاکو ئێستاش نزیکەی 50 ھەزار چەکدار نەخراونەتە سەر لیستی مووچەی حکومەت، ترسی ئەوە ھەیە ھێرش بکەنە سەر سەربازانی ئەمریکا.
ھەروەھا لە راپۆرتەکەی فۆکس نیوزدا چاوپێکەوتنی چەند سەرکردە و چەکداری گروپەکانی حەشدی شەعبی لەخۆگرتووە، کە ھەندێکییان داوای دەرچوونی سوپای ئەمریکا لە عێراق دەکەن، ئەگەرنا دەکرێنە ئامانجی ھێرشەکانیان.
شایه‌نی باسه كۆنگرێسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه چه‌ند گرووپێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، گروپێكی تیرۆریستییه و پێویسته ئه‌م گرووپانه و به‌رپرسه‌كانی له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا قه‌ده‌غه بكرێن.