بۆ ئازادكردنی .. پێویسته 6 ملیار دۆلار بداته بن سه‌لمان
له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی ئامارێكی گۆڤاری فۆربسی ئه‌مه‌ریكی، بن ته‌ڵال به خاوه‌ندارێتی "18.7" ملیار دۆلار، به یه‌كه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ناسرێت. به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش كه به رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان راگه‌یاندووه، بن ته‌ڵال جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه ببژێرێت، پێشنیازی كردووه پشكێك له كۆمپانیاكه‌ی به‌ناوی "ئه‌لمه‌مله‌كه‌تو‌ل قابیزه" كه له شاری ریاز تۆماركراوه، بداته ده‌وڵه‌ت، كه به‌های ئه‌و كۆمپانیایه به بڕی "8.7" ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، به‌ڵام دوای ده‌ستگیركردنی به فه‌رمانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، له 14%ی به‌های ئه‌و كۆمپانیایه دابه‌زیوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، شازاده وه‌لید بن ته‌ڵال به تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و وه‌رگرتنی سو‌و تۆمه‌تبار كراوه. به‌ڵام به‌گوێره‌ی پارێزه‌ری كۆمپانیاكه‌ی، وه‌لید جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگا و بێ تۆمه‌تی خۆی بسه‌لمێنێت و به ئاشكرا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر دادگاییكردنه‌كه‌ی به پاكی و بێلایه‌نی به‌ڕێوه بچێت، ئه‌وا ده‌بێته تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس و مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی وڵاته‌كه‌ی، چونكه وه‌ك خۆی پێداگیری كردووه، سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵی هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان نییه.