به‌به‌ڵگه‌وه‌.. عێراق دژ به‌ بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا ده‌نگی داوه‌ و تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

 به‌به‌ڵگه‌وه‌.. عێراق دژ به‌ بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا ده‌نگی داوه‌ و تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات
یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى كه‌ له‌ ده‌نگدانه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دژ به‌ بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئۆرشه‌لیم، ده‌نگی دا، عێراق بووه‌ و دوێنێش سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌و وڵاتانه‌ كرد، كه‌ ده‌نگیان دژَت.

ئه‌مشه‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، به‌ دانپێنانى به‌ ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و شاره‌، بڕیارێكى خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

له‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا 128 وڵات له‌به‌رژه‌وه‌ندى بڕیاره‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگی دا، 9 وڵاتیش دژ به‌ بڕیاره‌كه‌ و 35 وڵاتیش ده‌نگیان سپی بوو.


یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى زۆرترین هاوكارى له‌ ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت، كه‌ به‌ 3.7 ملیار دۆلار له‌ ساڵى 2016 له‌ڕیزبه‌ندى یه‌كه‌مى وڵاته‌كاندایه‌، عێراقه‌ و له‌ ده‌نگدانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆشدا، ده‌نگى دژ به‌ بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ داوه‌.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 20/ 12/ 2017، تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌و وڵاتانه‌ كرد، كه‌ ده‌نگ دژ به‌ خواسته‌كانى ئه‌مریكا ده‌ده‌ن و ڕای گه‌یاند، كه‌ هه‌ر وڵاتێك ده‌نگ له‌ دژ بدات، هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان ده‌بڕن.










باسنيوز
Top