به‌هۆى شه‌ڕى نێوان عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه له شارێكى عێراق قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ ڕاگه‌یاندرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگاى زیقار، ڕای گه‌یاند: "به‌هۆى شه‌ڕى نێوان عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه، قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له شارى غه‌ڕاف، له سنوورى پارێزگاكه ڕاگه‌یاندرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه بڕیارى قهدغهكردنهكه بۆ ئه‌وه‌یه، شه‌ڕه‌كه بوهستێننهوه و قوربانى نه‌كه‌وێته‌وه.
ماوه‌یه‌كه شه‌ڕى نێوان عه‌شیره‌ته‌كان پارێزگاكانى باشوورى عێراقی گرتووه‌ته‌وه و له چه‌ند شارێكدا ته‌شه‌نه‌ى كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه میدیاكانى عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن، حكوومه‌ت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ر ئه عهشیرهتانهوه نه‌ماوه.
bas news-