شاره‌زایه‌ك: زۆرینه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌ بێ ڤیزه‌ دێنه‌ ناو خاكى عێراق

شاره‌زایه‌ك: زۆرینه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌ بێ ڤیزه‌ دێنه‌ ناو خاكى عێراق
شاره‌زایه‌كی ئه‌منى كه‌ له‌ حكوومه‌تى عێراقییه‌وه‌ نزیكه‌، ئاشكراى ده‌كات، زۆرینه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكیا به‌بێ وه‌رگرتنى ڤیزا دێنه‌ ناو خاكى عێراقه‌وه‌ و حكوومه‌تیش ناتوانێت هیچیان به‌رامبه‌ر بكات.


هیشام هاشمى، شاره‌زاى ئه‌منی، له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكراى كرد، كه‌: "زۆرێك له‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا، به‌تایبه‌ت هێزه‌ تایبه‌ته‌كان كه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق به‌شدار نین، به‌بێ ئه‌وه‌ى داواى ڤیزه‌ بكه‌ن دێنه‌ ناو خاكى عێراقه‌وه‌".


ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆرى وه‌ك ئه‌و هێزه‌، ناتوانرێت چاودێرییان بكرێت یان له‌ شوێنێكى تایبه‌تدا قه‌تیس بكرێن.


جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نایه‌وێت حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، به‌و جۆره‌ كاره‌ شه‌رمه‌زار بكات، بۆیه‌ به‌نهێنییه‌كی زۆر ده‌یهێڵێته‌وه‌ و باسى ناكات.
bas news-
Top