په‌رله‌مانتارێك: سێ بۆمب له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2018ى عێراقدا هه‌یه
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018 پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك گه‌یشته په‌رله‌مان، به‌ڵام ناكۆكیی قووڵی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، ڕێگه‌ى له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنیدا، گرتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانى ئاشكراى كردووه، كه چه‌ند خاڵێكى ناكۆكی له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساكه، بووه به‌له‌مپه‌ر، گوتیشی: "گه‌وره‌ترین كێشه‌ى به‌رده‌م پرۆژه‌یاساكه، پشكى هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌رى (عه‌ربى جه‌دید) پێشبینی كردووه، كه به‌م نزیكانه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه نه‌درێت، گوتیشی: "به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت پشكى هه‌رێم وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه واتا 17% بێت، به‌شێكى تریش، سوورن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى بۆ 12.67% وه‌ك له ڕه‌شنووسی پرۆژه‌كه‌دا هاتووه".
له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌یاد شه‌مه‌رى، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى (ئه‌حرار) ڕای گه‌یاند: "پرۆژه‌یاساكه سێ بۆمبی تێدایه و پێویسته حكوومه‌تى عێراقی چاره‌سه‌رى بكات".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه سێ بۆمبه‌كه بریتین له: "ته‌رخان نه‌كردنى هیچ بڕه بودجه‌یه‌ك بۆ پێكهاته‌ى سونه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان، دووه‌میش داخوازیى پارێزگاكانى باشووره به بڕى 5 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، كه پێشتر حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی به‌ڵێنی دابوو، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنه ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز بوونى هه‌یه".
وه‌ك ڕوونی كرده‌وه، كه بۆمبى سێیه‌م بریتییه له پشكى هه‌رێمى كوردستان و بۆ ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان، ناڕازین.
bas news-