هێزە عێراقییەکان سێ گەڕەکی مووسڵ گەمارۆ دەدەن
نەقیب عامر شاکر، ئەفسەری پۆلیسی نەینەوا بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان گەمارۆیان خستووەتە سەر گەڕەکەکانی یارمچەی شەرقی، یارمچەی رۆژئاوا و سۆمەر لە شاری مووسڵ و ھاتوچۆیان تێدا قەدەغە کردووە.
نەقیب عامر شاکر ھەروەھا رایگەیاند، سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە ٢١/١٢/٢٠١٧ دوو پۆلیس بە دەستی چەکدارانی نەناسراو کوژراون و گومان دەکرێ چەکدارەکان داعش بووبن.
پێشتر چەند جارێک حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، کە داعش لە عێراق کۆتایی پێ ھاتووە و ھێز ومیلیشیا عێراقییەکان سەرکەوتنیان بە دەست ھێناوە و عێراقیان لە داعش پاک کردووەتەوە.
باسنیوز