ڕێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌تى: حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى گه‌نده‌ڵه‌ و ورده‌كارى هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌شارێته‌وه‌

 ڕێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌تى: حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى گه‌نده‌ڵه‌ و ورده‌كارى هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌شارێته‌وه‌
ڕێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌تى، به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌، ئه‌ندامێتى عێراق له‌ ڕێكخراوه‌كه‌ ڕاده‌گرێت، به‌وه‌ش حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ده‌چێته‌ ڕیزى 10 گه‌نده‌ڵترین حكوومه‌ته‌كانى جیهانه‌وه‌.

ڕاپۆرتێكى ڕێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌تى، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، كه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ 22 خاڵى پێوه‌ره‌كانى شه‌فافییه‌ت و ده‌ستپیاكییه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ورده‌كارى بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو و تێچووى به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ى، ده‌شارێته‌وه‌.

عێراق له‌ ساڵى 2012 ئه‌ندامێتى هه‌میشه‌یی له‌ ڕێكخراوه‌كه‌ وه‌رگرت، بۆ ئه‌وه‌ش حكوومه‌ته‌كه‌ى ئه‌وكاتى نوورى مالیكی، ڕووداوه‌كه‌ى به‌"مێژوویی" وه‌سفكرد.

سه‌ربارى ئه‌و گرنگیدانه‌ى كابینه‌ى پێشووى حكوومه‌ت به‌ قبووڵكردنى عێراق له‌ ڕێكخراوه‌كه‌، كه‌چى وه‌ك میدیاكان ئاماژه‌یان پێداوه‌، حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى "به‌خه‌م ساردییه‌وه‌" له‌ ڕاگرتنى ئه‌ندامێتى عێراق، ده‌ڕوانێت و، تائێستا به‌فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه‌، هیچ لێدوان و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌دراوه‌.


له‌ساڵانى ڕابردوودا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ڕێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، كه‌ ڕێژه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ حكوومه‌ته‌كانى وڵاتانى جیهاندا دیاریی ده‌كات، عێراق له‌ڕێزبه‌ندى گه‌نده‌ڵترین وڵاتانى جیهان، دیاریی ده‌كرا.











باسنيوز
Top